[
    {
        "t": 9.55, 
        "l": "ئاماده‌كردنی: نه‌جات عومه‌ر"
    }, 
    {
        "t": 9.55, 
        "l": ""
    }, 
    {
        "t": 43.03958333333333, 
        "l": "شه‌ش په‌پوله‌كه‌ی گۆشه‌ی باخه‌كه‌م"
    }, 
    {
        "t": 48.469791666666666, 
        "l": "هه‌ر بۆ ئێوه‌یه‌ ئاخ و داخه‌كه‌م"
    }, 
    {
        "t": 54.26979166666666, 
        "l": "هه‌ بۆ ئێوه‌ لێو به‌باری خه‌مم"
    }, 
    {
        "t": 59.880208333333336, 
        "l": "بولبولی به‌سته‌ی گریه‌ و ماته‌مم"
    }, 
    {
        "t": 65.43020833333333, 
        "l": "هه‌ر وه‌كو پایز ڕه‌نگ زه‌ردی ئێوه‌م"
    }, 
    {
        "t": 69.25, 
        "l": "ناخی ده‌رون پڕ له‌ ده‌ردی ئێوه‌م"
    }, 
    {
        "t": 73.03958333333333, 
        "l": "خه‌می ئێوه‌یه‌ خه‌و و خۆراكم"
    }, 
    {
        "t": 76.63958333333333, 
        "l": "شه‌وی تاریكه‌ ڕۆژی ڕوناكم"
    }, 
    {
        "t": 80.5, 
        "l": "به‌رد ئه‌سوتێنێ گه‌رمی هه‌ناسه‌م"
    }, 
    {
        "t": 84.36041666666667, 
        "l": "به‌سۆزی دڵ و ئاگری تاسه‌م"
    }, 
    {
        "t": 87.91979166666667, 
        "l": "هاوار و ناڵه‌ی مات و بێ ده‌نگم"
    }, 
    {
        "t": 92.01979166666666, 
        "l": "خورپه‌ و لێدانی دڵه‌كه‌ی ته‌نگم"
    }, 
    {
        "t": 97.31041666666667, 
        "l": "شه‌ش په‌پوله‌كه‌ی گۆشه‌ی باخه‌كه‌م"
    }, 
    {
        "t": 97.31041666666667, 
        "l": ""
    }, 
    {
        "t": 101.66979166666667, 
        "l": "-----------------------------------"
    }, 
    {
        "t": 101.66979166666667, 
        "l": ""
    }, 
    {
        "t": 134.95, 
        "l": "شه‌ش په‌پوله‌كه‌ی گۆشه‌ی باخه‌كه‌م"
    }, 
    {
        "t": 140.23020833333334, 
        "l": "هه‌ر بۆ ئێوه‌یه‌ ئاخ و داخه‌كه‌م"
    }, 
    {
        "t": 145.86041666666665, 
        "l": "له‌و ڕۆژه‌وه‌ من دورم له‌ ئێوه‌"
    }, 
    {
        "t": 150.93958333333333, 
        "l": "هه‌ر خۆم ئه‌زانم دڵ چه‌ن په‌شێوه‌"
    }, 
    {
        "t": 157.43020833333333, 
        "l": "هه‌ر خۆم ئه‌زانم كام بڵێسه‌ی خه‌م"
    }, 
    {
        "t": 161.31041666666667, 
        "l": "له‌ ده‌روونه‌وه‌ به‌ر بۆته‌ جه‌سته‌م"
    }, 
    {
        "t": 164.93020833333333, 
        "l": "هه‌ر خۆم ئه‌زانم ده‌ردی دڵی خۆم"
    }, 
    {
        "t": 168.75, 
        "l": "توخوا با هه‌ر خۆم بۆخۆم خه‌م بخۆم"
    }, 
    {
        "t": 172.53958333333333, 
        "l": "هه‌ر خۆم ئه‌زانم چه‌ن به‌سه‌ر سامی"
    }, 
    {
        "t": 176.13958333333332, 
        "l": "گرتوومه‌ ملی ڕێی بێ ئارامی"
    }, 
    {
        "t": 179.81979166666667, 
        "l": "ده‌ست له‌ ناو ده‌ستی دڵه‌ی ڕه‌نجه‌ڕۆم"
    }, 
    {
        "t": 183.71979166666665, 
        "l": "به‌ڕێی دڕكاوی مه‌ینه‌تا ئه‌ڕۆم"
    }, 
    {
        "t": 189.26979166666666, 
        "l": "شه‌ش په‌پوله‌كه‌ی گۆشه‌ی باخه‌كه‌م"
    }, 
    {
        "t": 189.26979166666666, 
        "l": ""
    }, 
    {
        "t": 193.38020833333334, 
        "l": "--------------------------------------"
    }, 
    {
        "t": 193.38020833333334, 
        "l": ""
    }, 
    {
        "t": 226.88958333333332, 
        "l": "شه‌ش په‌پوله‌كه‌ی گۆشه‌ی باخه‌كه‌م"
    }, 
    {
        "t": 232.43020833333333, 
        "l": "هه‌ر بۆ ئێوه‌یه‌ ئاخ و داخه‌كه‌م"
    }, 
    {
        "t": 237.73020833333334, 
        "l": "ده‌سته‌ به‌ ده‌سته‌ باخه‌وانه‌كان"
    }, 
    {
        "t": 243.63020833333334, 
        "l": "ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ره‌و باخه‌كان"
    }, 
    {
        "t": 249.18020833333333, 
        "l": "مژده‌ بێ مژده‌ دێمه‌وه‌ لاتان"
    }, 
    {
        "t": 253.03958333333333, 
        "l": "ئه‌كه‌م بژاری باخچه‌ی هیواتان"
    }, 
    {
        "t": 256.86041666666665, 
        "l": "شاد ئه‌بینه‌وه‌ ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی"
    }, 
    {
        "t": 260.45, 
        "l": "ئاوات،خۆزگه‌،خه‌و ئه‌بن به‌ ئۆخه‌ی"
    }, 
    {
        "t": 264.31041666666664, 
        "l": "ئه‌ژین ژیانێ هه‌مووی ئۆخه‌ی بێ"
    }, 
    {
        "t": 268.08958333333334, 
        "l": "هه‌رچی پێی بڵێن خه‌فه‌ت ئه‌و نه‌یبێ"
    }, 
    {
        "t": 271.63958333333335, 
        "l": "په‌پوله‌كانم په‌پوله‌ی ئازیز"
    }, 
    {
        "t": 275.61041666666665, 
        "l": "وا به‌سه‌ر ئه‌چێ ماته‌می پایز"
    }, 
    {
        "t": 280.91041666666666, 
        "l": "شه‌ش په‌پوله‌كه‌ی گۆشه‌ی باخه‌كه‌م"
    }, 
    {
        "t": 280.91041666666666, 
        "l": ""
    }, 
    {
        "t": 285.08958333333334, 
        "l": "----------------------------------"
    }, 
    {
        "t": 285.08958333333334, 
        "l": ""
    }, 
    {
        "t": 318.61041666666665, 
        "l": "شه‌ش په‌پوله‌كه‌ی گۆشه‌ی باخه‌كه‌م"
    }, 
    {
        "t": 324.1802083333333, 
        "l": "هه‌ر بۆ ئێوه‌یه‌ ئاخ و داخه‌كه‌م"
    }, 
    {
        "t": 329.73020833333334, 
        "l": "هه‌ بۆ ئێوه‌ لێو به‌باری خه‌مم"
    }, 
    {
        "t": 335.2895833333333, 
        "l": "بولبولی به‌سته‌ی گریه‌ و ماته‌مم"
    }, 
    {
        "t": 341.08958333333334, 
        "l": "هه‌ر وه‌كو پایز ڕه‌نگ زه‌ردی ئێوه‌م"
    }, 
    {
        "t": 344.9, 
        "l": "ناخی ده‌رون پڕ له‌ ده‌ردی ئێوه‌م"
    }, 
    {
        "t": 348.6802083333333, 
        "l": "خه‌می ئێوه‌یه‌ خه‌و و خۆراكم"
    }, 
    {
        "t": 352.2604166666667, 
        "l": "شه‌وی تاریكه‌ ڕۆژی ڕوناكم"
    }, 
    {
        "t": 356.4, 
        "l": "به‌رد ئه‌سوتێنێ گه‌رمی هه‌ناسه‌م"
    }, 
    {
        "t": 360.1802083333333, 
        "l": "به‌سۆزی دڵ و ئاگری تاسه‌م"
    }, 
    {
        "t": 363.45, 
        "l": "هاوار و ناڵه‌ی مات و بێ ده‌نگم"
    }, 
    {
        "t": 367.31041666666664, 
        "l": "خورپه‌ و لێدانی دڵه‌كه‌ی ته‌نگم"
    }, 
    {
        "t": 373.15, 
        "l": "شه‌ش په‌پوله‌كه‌ی گۆشه‌ی باخه‌كه‌م"
    }
]